کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەپێی بۆچونی گەورە شارەزایەكی تەندروستی چین، لەمانگی حوزەیران و بەهۆی گۆڕانكاری لەكەشوهەوادا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوەتی لەناودەچێت، پێشتریش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەو ئەگەرانەی ڕەتكردووەتەوە. . زۆنگ زونانشان،گەورە ڕاوێژكاری تەندروستی چین كە لەتەمەنی 83 ساڵیدایە ڕایگەیاند، لەژێر ڕۆشنایی پاشەكشەی ڤایرۆسەكە لەوڵاتەكەیدا چاوەڕواندەكرێت بۆ مانگی حوزەیران ئەو ڤایرۆسە نەمێنێت. . ڕونیشیكردەوە، ئەو نەخۆشانەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن و لەدەرەوە بەرەو چین هاتوون لەو وڵاتانەن كە كەشوهەواكەیان بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەباربووە. . ئەو پسپۆڕە چینییە كەبەوەش ناسراوە پێشتر دژایەتی ڤایرۆسی سارسی كردووە وتویەتی "بەشێك لەوانەی كە هەوكردن و نیشانەی نەخۆشیی تریان پێوە دیاربوو و توشی كۆرۆناش بوون لەناو چاكبوەكاندان". . ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر دكتۆر مایك ڕییان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەكتوپڕەكان لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەتیكردەوە بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوە ڤایرۆسەكە لەناوبچێت و لەشێوەی ئەنفلۆنزا ڤایرۆسێكی وەرزی بێت. .