کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەپێی چەند بەڵگەیەك كە لەڕێگەی مانگە دەستكردەكانەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی هاووڵاتیانی ئێرانی بەڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر لەوە زیاترە كە بەفەرمی ڕاگەیەنراوە و گۆڕی بەكۆمەڵ بۆ شاردنەوەی مردووانی ڤایرۆسەكە دروستكراوە. . بەپێی ئەو بەڵگانە ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسەكە زۆر لەوە زیاترە كە حكومەتی ئێران بەفەرمی بڵاوی كردووەتەوە. واشنتۆن پۆست نوسیویەتی، دوای دوو ڕۆژ لەڕاگەیاندنی دوو توشبوو بەڤایرۆسەكە لەشاری قومی ئێران، مانگە دەستكردەكان وێنەی چەند چالاكیەكی نامۆی لەناو گۆڕستانەكانی شارەكەدا گرتووە. . ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، لەگۆڕستانی بەهەشتی مەعسومە لەشارەكەدا كە 140 كیلۆمەتر لەباشوری تارانەوە دوورە و لە 21ی مانگی شوباتەوە دەستكراوە بەهەڵكەندنی خەندەق و چالاكی ناسروشتی بۆ هەڵكەندنی گۆڕی تر دەستی پێكردووە كە لەشێوەی خەندەقی درێژ دەچێت و لەكۆتایی مانگیشدا خەندەقێك تەواو كراوە كە درێژییەكەی 91 مەترە. . بەوتەی ڕۆژنامەكە ئەو خەندەقە لەئاسمانەوە بەڕوونی دیارە كە قەبارەیەكی زۆر گەورەی هەیە. ڕۆژنامەكە لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكیشەوە ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، ئەو گۆڕستانە لەشێوەی گۆڕستانی بەكۆمەڵ دروستكراوە بۆ بەخاكسپاردنی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دەمرن. . لەسەرزاری شارەزایەكی بواری شیكاری لەوێنەی مانگە دەستكردەكان، درێژی خەندەقەكە و بەخێرایی بەخاكسپاردنی كە لەوێنەكاندا دەركەوتووە، داب و نەریت و ڕێو ڕەسمی بەخاكسپاردنی مردووی لەشێوازە كۆنەكەدا گۆڕیوە كە بۆ بەخاكسپاردنی تاكە كەسێك دەگیرایە بەر. . بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەكیش كە لەسەر خەندەقی تایبەت بەگۆڕی بەكۆمەڵ كە ڕووبەرەكەی نزیكەی 9 كیلۆمەتری چوار گۆشەیە، ڕاستی ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دەردەخات كە لەوە زیاترە حكومەت ڕایگەیاندووە.