کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- لەمیانی خوێندنەوەی پلانی حكومەتەكەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بەدەستەواژەی "خۆتان ئامادە بكەن بۆ لەدەستدانی خۆشتەویستەكانتان" خەڵكی وڵاتەكەی دهتۆقێنێت. . بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند:"دەبێت لەگەڵتاندا ڕوون و ڕاشكاوبم، لەبەردەم خراپترین قەیرانی تەندروستیداین كە چەندین دەیە ڕووینەداوە، هەندێك كۆرۆنا بە پەتای وەرزی دەشوبهێنێت، بەداخەوە ئەوە نادروستە، ئەو نەخۆشیە ترسناكترە و زیاتر بڵاو دەبێتەوە". . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە ڕاشكاو بێت لەگەڵ گەلی بەریتانیدا، زۆربەی خێزانەكان خۆشەویستەكانیان لەدەستدەدەن، كۆرۆنا دەگاتە هەموو سوچێكی جیهان،هەندێك كارمان بۆ قەڵاچۆكردنی كردووە، نەخۆشیەكە بووەتە پەتایەكی جیهانی و خێرا خەڵكی بهلێشاو توشدەكات و ژمارەی ڕاستی توشبووان گەلێك زۆرن. . جۆنسۆن باسی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی ڕێگری لەڤایرۆسەكە كرد ئەوەشی ڕونكردەوە كە حكومەت تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی گردبونەوە گەورەكان وەكو چالاكییە وەزرشییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش حكومەت پشت دەبەستێت به زانا و پسپۆڕەكان. . سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا باسی لەوەش كرد، هەندێك كاری دروست ئەنجامدەدەن، بەڵام دەرگای قوتابخانەكان لەئێستادا داناخەن، چونكە بۆچونی زانستی لەسەر ئەو كارە جەخت لەوە دەكاتەوە ئەو بڕیارە لەئێستادا زیانی زۆرترە وەك لەقازانج. .