گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حه‌وت حاڵه‌تی توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی تۆماركرا

2020.03.13 - 12:56
App store icon Play store icon Play store icon
حه‌وت حاڵه‌تی توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی تۆماركرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند "حه‌وت حاڵه‌تی توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی تۆماركرا". . د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "حەوت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراون". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "شەش کەس لەو تووشبووانە کەسوکاری مامۆستا ئایینییە کۆچکردوەکەن و کەیسەکەی تریش  هاوڵاتیەکە لە ئیتاڵیا گەراوەتەوە".   هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر توندتردەکەن.   وتیشی "ژمارەی توشبوان روو لەهەڵکشانە" و داوای له‌ هاووڵاتیان كرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن. .