کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم " ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣١٨٦) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (٨٩٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوەو (٢٢٩٣) هاوڵاتی دەرچون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبونی ماوەی دو هەفتە". . ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا (٩٨) پشکنین ئەنجامدرا کە گشت دەرنجامەکان نێگەتیڤ بون." . راگه‌یه‌ندراوه‌كه رونیده‌كاته‌وه "کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حاڵەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبوەتەوەو هەموشیان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە". . وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوای له هاووڵاتیان كرد پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەباڵغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا. .