کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبوڵا و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كرد كه بۆردومانه‌كه كردونیهته ئامانج. . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه به‌وه كراوه "له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) هێرشێكی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانییه‌وه كرایه سه‌ر ناوچه‌كانی (جرف ئه‌لنه‌سڕ، مسیب، نه‌جه‌ف، ئه‌سكه‌نده‌رییه) و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن و فیرقه‌ی 19ی سوپای عێراقی كرده ئامانج. . ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه له راگه‌یه‌ندراوێكی تردا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه زانیاری زیاتر ده‌خرێته ڕوو. . هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵا و حه‌شدی شه‌عبی له عێراق وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو به‌رامبه‌ر به هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له شاری به‌غدا كه دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانی گیانیان له‌ده‌ستدا. . هاوكات له دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد "له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكادا پێنج باره‌گای كه‌تائیبی حزبوڵا و حه‌شد كراونه‌ته ئامانج ". . راگه‌یه‌ندراوه‌كه رونیده‌كاته‌وه هێرشه‌كان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه به‌رامبه‌ر موشه‌كبارانی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له شاری به‌غدا كه دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانی تیادا كوژرا. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بۆ ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر ئه‌و هێزانه نه‌توانن هێرشی له‌و جۆره‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی دووباره بكه‌نه‌وه دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه. .