گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخیر، دەرمانی کۆرۆنا نییە!

2020.03.12 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
 نەخیر، دەرمانی کۆرۆنا نییە!

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   حکومەتی فەڕەنسا و بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕەتیدەکەنەوە مادەی هۆشبەری کۆکایین بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکەڵک بێت و جەختدەکەنەوە، جگە لە زیان هیچ سودێکی دیکەی نییە.  ، چەند ڕۆێکە چەند باندێکی قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکان لە فەرەنسا پرۆپاگەندای ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە ماددەی هۆشبەری کۆکایین بۆ چارەسەری کۆرۆنا باشە و بووە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر پەیوەندی بە بەرپرسە تەندروستیەکانی فەرەنسا بکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە.  ، لەوبارەیەوە حکومەتی فەرەنسی بە بڵاوکراوەیەک بەرپەرچی ئەو پرۆپاگەندەیەی دایەوە و روونی کردەوە کە سەرەڕای زیانە کوشندە و ماڵکاولکارییەکانی کۆکایین، هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا یان چاکبوونەوە لێی نییە. ، ئەم جۆرە لە پرۆپاگەندە گەر بۆ گاڵتەش بێت، دەبنە مایەی سەرلێشێواندنی هەندێک لە هاووڵاتیان، لە عێراق و کوردستانیشدا ڤیدیۆی گاڵتەجاڕی پڕۆپاگەندە بۆ خواردنەوە کحولییەکان وەک دەرمانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیایان تەنیوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی خەڵکانێک بانگەشەی دۆزینەوەی دەرمانی کۆرۆنا دەکەن.