گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەیەکی دیکە.. تەندروستییان چۆنە؟

2020.03.12 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەیەکی دیکە.. تەندروستییان چۆنە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بریارە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت، تەندروستیان زۆر جێگیرە و تائێستاهیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە. ، هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کە ڕەنگە یەکشەممە بێت توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ کە ئێستا تایبەت کراوە بە نەخۆشانی کۆرۆنا". ، وتیشی، هۆکاری گواستنەوەکەیان ئەوەیە کە ئەو نەخۆشخانەیەی سەرچنار کە تایبەت کراوە بە نەخۆشانی کۆرۆنا و ئێستا نەخۆشەکانی لێیە، شوێنی حاڵەتە ناجێگیرەکان و ئەوانەیە کە تەندروستییان ناجێگیرە و پشکنینیشی لێدەکرێت، بەڵام ئەوانەی کە تەندروستییان باش دەبێت دەبردرێنەوە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ. ، دەربارەی بارودۆخی تەندروستی ئەو کەسانەی ئێستا لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لە نەخۆشخانەن، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: "ئەوکەسانەی ئێستا لە نەخۆشخانەن و هەڵگری ڤایرۆسەکەن ژمارەیان نۆ کەسە و تەندروستییان زۆر باش و جێگیرە و هیچ مەترسییەکی ئەوتۆیان لەسەر نییە، هەربۆیە دەگوازرێنەوە، چونکە پێویستیان بە چاودێری زۆر ورد نییە". ، هێرش سەلیم جەختیکردەوە: "تەندروستیی نەخۆشخەکان هێندە باشە، ئیشەڵڵا پێش ئەوەی بگوازرێنەوە ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا نامێنێت و دەیاننێرینەوە بۆ ماڵەوە". ، ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تائێستا چووەتە جەستەی زیاتر لە 121 هەزار کەسەوە لە جیهاندا، لە وڵاتی ئێرانەوە گوازرایەوە هەرێمی کوردستان و تائێستا 19 حاڵەتی ڤایرۆسەکە لە هەرێم تۆمارکراوە کە 10 کەسیان لە شاری سلێمانییە و کەسێکیان گیانیلەدەستداوە.