گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەتۆمەتی هێنانەناوەوەی خەڵک بە قاچاخ لە ئێرانەوە بۆ هەرێم دوو کەس دەستگیرکران

2020.03.12 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەتۆمەتی هێنانەناوەوەی خەڵک بە قاچاخ لە ئێرانەوە بۆ هەرێم دوو کەس دەستگیرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەتۆمەتی هێنانە ناوەوەی خەڵک بەڕێگەی قاچاخ لەئێرانەوە بۆ هەرێم لە ناوچە سنورییەکانی قەزای پێنجوێن دوو کەس دەستگیرکران و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیش داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر حاڵەتێکی گوماناوی لەوشێوەیان بەدیکرد پەیوەندییان پێوە بکەن. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: "دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی دەربازکردن و ھێنانی ھاوڵاتیان بەشێوەی نایاسایی (بەقاچاخ) لەناوچە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەستگیرکردووە". ، ئاماژە بەوەشکراوە، ھەردوو تۆمەتبار (ر، ص ف - ن، ص، ف) کە دانیشتوی گوندە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنن، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. ، پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم ھێزەکانی پۆلیس لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئامادەباشی زیاتردان بۆ ھاوکارییکردنی ھێزە ئەمنییەکانی دیکەو تیمە فریاگوزارییەکانی تەندروستی و قائیمقامییەت بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر. ، هاوکات داوا لەھاوڵاتیان بەگشتی و دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان دەکەن کە ھەر حاڵەتێکی گوماناویان بەدی کرد بەھێنانە ناوەوەو دەربازکردنی خەڵک بەشێوەی نایاسایی لەو ناوچانەوە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، بەزوترین کات ھێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە لەڕێی ھێڵە گەرمەکانی 104ی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و ژمارە 105 بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان.