گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: توركیا به‌ره‌و دەوڵەتێكی داپڵۆسێنەر ده‌چێت

2020.03.12 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: توركیا به‌ره‌و دەوڵەتێكی داپڵۆسێنەر ده‌چێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاپۆرتێكی ساڵانەیدا سەرجەم ئەو پێشلیكاریانەی كە توركیا بەگرتنە بەری چەند ڕێوشوێنێكی نایاسایی و نادیموكراتی كە لەدژی گروپی گولەنیەكان و حزبە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەو وڵاتە گرتویەتی بەر هەر لە كوشتن و زیندانیكردن و ڕاوەدونان و قەدەغه‌كردنی چالاكییە سیاسیەكانیانەوە تۆمەتبار دەكات. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەڕلەمانی توركیا لەساڵی 2018 بوەتە جێی نیگەرانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەهۆی ئەو كۆت و بەندەی خراوەتە سەر كاری میدیایی و ئەو فشارانەش كە لەدژ به‌ربژێری ئۆپۆزسیۆنەكان دروستكراوە. . سزادان . بەگوێڕەی چەند ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، هەڵبژاردنی شارەوانیەكانیش كە مانگی ئاداری ساڵی پار بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی چاودێری ئەوروپا نیگەرانە لەو بەربەستانەی كە خراوەتە سەر ئازادی بیروڕا و كاری میدیای ئازادانە و بۆ ئەو مەبەستەش یاسا بۆ سەركوتكردنی بەكاردەهێنرێت. . چاودێرانی نێودەوڵەتی ڕەخنەشیان لەبڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا گرتووە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆك شارەوانی ئەستەنبۆل و چەند بڕیارێكی تر بۆ گۆڕینی سەرۆك شارەوانیەكان لەسەر پشكی هەدەپە بۆ قەیومەكانی سەر بەئاكپارتی. . ڕەشبیگری . بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، توركیا بەپاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربەستیە گشتیەكانی كۆت و بەند كردوە و لەدوای هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 زیاتر لە 45 هەزار سەرباز و پۆلیسی لەكار دورخستووەتەوە و زیاتر لە 130 هەزار فەرمانبەری مەدەنیشی سزا داوە. . هەر بەو هۆیەوە زیاتر لە 80 هەزار هاوڵاتی بەند كردووە و زیاتر  1500ڕێكخراوی ئێن جی ئۆشی داخستووە بەپاساوی تیرۆر. . پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ . بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كوشتنی بەزۆرە ملێی و دەستگیركردن و گلدانەوەی نایاسایی لەزیندانەكان و فڕاندن و بەكارهێنانی ئازار و ئەشكەنجەی دەیان هەزار كەس كە لەناویاندا ئەندامانی پێشووی پەڕلەمانی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنوسانی تێدایە. . ئەمە جگە لەوەی یاسای تاوانەكان بۆ ناوزڕاندن و ڕەخنه‌گرتن و كۆت و به‌ندكردنی ئازادییەكانی و چەندین حاڵەتی بەزۆری گەڕانەوەی ئاوارەكان و توندوتیژی دژی ژنان ڕویانداوە. . ڕاوەدوونانی هەڵهاتووان . ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، حكومەتی توركیا بۆ ڕاوه‌دوونانی ئەوانەی كە ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن و ڕوودەكەنە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا هەوڵی گەڕاندنەوە و دەستگیركردنیان دەدەن ئەوانەش بەپاساوی تیرۆر بەتایبەت بۆ لایەنگرانی گولەن و بۆ ئەو مەبەستەش زۆرجار توركیا هەوڵی داوە پۆلیسی ئینتەرپۆل بەكاربهێنێت و چەندین كەس بەو هۆیەوە بەر ئەو پلانە كەوتوون و چارەنوسیان كەوتوەتە مەترسیەوە. .