کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- حكومەتی چین ئامارێكی دیكهی لهبارهی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و توشبووانی حاڵەتەكەی لەئەمڕۆدا بۆ 15 كەس گەڕاندەوە و ئاماژهی بهوه كرد "نزیكەی 80%ی توشبووان چاكبوونەتەوە". . لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەنها 15 حاڵەتی نوێ تۆمار كراوە و نزیكەی 80% چاكبوونەتەوە. . ڕوونیشی كردەوە، ژمارەی توشبووان لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا بهراورد به پێشوو كەمی كردووە و ژمارەی توشبووان لەئێستادا گەیشتووەتە هەشتا هەزار و 793 كەس و زیاتر لە 60 هەزار لەو ژمارەیە واتا بەڕێژەی 77.7% توشبووان چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەكانیان بەجێهیشتووە. . بەپێی ئامارە فەرمییەكانی چین لەئێستادا ژمارەی مردووان گەیشتووەتە سێ هەزار و 169 حاڵەتی مردن و لەهەرێمی هۆبییش كە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەیە 10 حاڵەتی تری مردن ڕویداوە كە حەوت كەسیان لەشاری ووهانی پایتەختی ئەو ناوچەیەن. . لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە چین جگە لەهەرێمی هۆبی ڕێژەی مردن 4%ی تێنەپەڕاندووە. .