گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا له‌ ده‌رگای خامنه‌یی ده‌دات..به‌رپرسێكی باڵای سوپای پاسداران گیانی له‌ده‌ستدا 

2020.03.12 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرۆنا له‌ ده‌رگای خامنه‌یی ده‌دات..به‌رپرسێكی باڵای سوپای پاسداران گیانی له‌ده‌ستدا 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   بەرپرسی هەستیارترین بەشی نوسینگەكەی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و ئەندامی ئەنجومەنی  دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران بەڤایرۆسی كۆرۆنا توشبووە و بەرپرسێكی تری باڵای سوپای پاسدارانیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. . میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، محمەد جوان ئیروانی، بەرپرسی وردبینی و ژمێریاری نوسینگەی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی  بەرژەوەندییەكانی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە. . میدیاكانی ئێران لیستێك لەناوی بەرپرسانی باڵایان بڵاوكردەوە كە توشی ڤایرۆسەكە بوون لەدیارترین ئەو ناوانەش، چوار وەزیر و یاریدەده‌ری سەرۆكوەزیران و پێنج ئەندامی پەڕلەمانی تێدایه‌. . لەلایەكی ترەوە میدیاكانی ئێران مردنی مەحمود بلارك، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسداران بەڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند. . پێشتریش باس لەوە كراوە ئیسحاق جیهانگیری، جێگری حەسەن ڕۆحانیی تووشی ڤایرۆسەكە بووە و لەئێستادا تەندروستی جێگیر نیە و لەكەرەنتینەدایە. . دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێراندا بەرپرسانی ئەو وڵاتەشی گرتووەتەوە و قوربانیەكانی ڤایرۆسەكه‌ لەچەندین دەزگای باڵای ئێراندا تۆمار كراوە. .