گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند پڕوپاگەندەيەك لەسەر كۆرۆنا.. باوەڕى پێ مەكە

2020.03.12 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
چەند پڕوپاگەندەيەك لەسەر كۆرۆنا.. باوەڕى پێ مەكە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا ترس و دڵەڕاوكێى دروستكردوە، ئەوەش بەدەر نييە لە بڵاوبونەوەى چەندين پروپاگەندە كە ناڕاستن. . شارەزايانى بوارى تەندروستى باس لەوە دەكەن، هەندێك لەو ڕێوشوێنانەى دەگيرێنە بەر بۆ خۆپاراستن هيچ سودێكيان نييە، وەك بەستنى دەمامك و خواردنى هەندێك جۆرى خۆراك وەك ڕوەكەكان بۆنمونە زەنجەبيل و سير. . لەو بارەيەوە "جيهان ساڵح عەبدوڵڵا" ڕاوێژكارى پزيشكى بە ماڵپەڕى "سكاى نيوز"ى وتوە، بەستنى دەمامك سودى نييە چونكە ڤايرۆسەكە تەنها لەڕێگەى پرژەى كۆكە و پژمينى نەخۆشەوە دەگوازرێتەوە. . ئاماژەى بەوەشداوە، ئەگەر كەسى نەخۆش پژمى يان كۆكى يان بەدەنگى بەرز قسەى كرد ئەوا پرژە لەدەمى دێتە دەرەوەو بۆ يەك مەتر دەڕوات، ئەگەر پرژەكە كە ڤايرۆسى پێوەيە كەوتە سەر لوت يان چاوى كەسێكى تر ئەوا دەگوزارێتەوە، ياخود پرژەكە كەوتە سەر تەنێك و كەسێكى توشنەبوش دەستى بەرى كەوت و دواتر دەستى لە دەم و و لوت و چاوى دا ئەوا توش دەبێت. . ئەو ڕاوێژكارە دەشڵێت، ئەگەر ماوەى زياتر لە مەترێك لەكەسى توشبوو دوربويت ئەوە پێويستت بە كەمامە نابێت و سودى نييە، بۆيە پێويستە كاتێك كەمامە ببەسترێت كە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ كەسى توشبودا بكەيت، ئەمەش سەرەڕاى ئەوەى كە ئەگەرى هەيە كەمامەكەش بە پرژەى كەسى توشبوو پيس بوبێت و ئەگەر دەستت بەر كەمامەكە بكەوێت و دواتر بيبەيت بۆ دەم و لوت و چاوت ئەوە توشدەبيت. . باس لەوەشدەكات، ڤايرۆسى كۆرۆنا كە زياتر لە 120 هەزار كەسى توشكردوە ناتوانێت بە هه‌وادا بگوازرێته‌وه‌ بۆيە ئەگەر توشبوو لە مەترێك دورتر بپژمێت يان بكۆكێت ئەوا كەسى تر توش ناكات. . "جيهان ساڵح عەبدوڵڵا" ئەوەش ڕوندەكاتەوە، زۆرينەى ئەوانەى ڤايرۆسەكە كاريگەريان تێدەكات بەتەمەنەكانن بەتايبەتى ئەوانەى شەستەكانى تەمەنيان تێپەڕاندوە، %80ى توشبوان نەخۆشيەكەيان سوكە و پێويستيان بەوە نييە بخرێنە ژێر چاودێرى وردەوە. . ئەو دكتۆرە ئەوەشى نەشاردەوە، زۆرينەى توشبوان جيادەكرێنەوە بۆ ئەوەى كەسانى تر توش نەكەن و كاتێكيش لەشيان خاڵى بوو لە ڤايرۆسەكە نەخۆشخانەكان جێدەهێڵن، ئەوانەشى لە خوار 18 ساڵەوەن جەستەيان بەرگريیەكى باشى دژى ڤايرۆسەكە پيشانداوەو تەنها نيشانەى سوكيان تێدا دەردەكەوێت بەڵام قوتابخانەكان داخراون چونكە قەرەباڵغن و ئەگەرى گواستنەوەى ڤايرۆسەكە تێياندا زۆرە. . ئەو ڕاوێژكارەى نەخۆشيە گوازراوەكان دەڵێت، ناوى هەندێك خواردن دەبرێت كە گوايە بەرگرى لەش زياد دەكات ئەوە لەڕوى تەندروستيەوە سودى هەيە، بەڵام هيچ بنەمايەكى زانستى نييە باس لەوە بكات كە هەندێك خواردنى وەك سير لە ڤايرۆسى كۆرۆنا دەتپارێزێت. . سەبارەت بەوەى كە ئايا ڤايرۆسەكە بە گەرمبونى كەشوهەوا لەناو دەچێت وتى، ڤايرۆسەكە تازەيە و زۆر شت لەسەرى نەزانراوە، زۆرينەى ئەوانەشى دەوترێت تەنها شتى پێشبينى كراون. .