کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ڕۆژنامەیەكی فەڕەنسی ئاشكرای دەكات ژمارەیەك لەبەرپرسانی باڵای ئێران كەتوشی كۆرۆنا بوون بەشێوەیەكی نهێنی بەرەو نەخۆشخانەیەكی حزبوڵای لوبنانی بۆ چارەسەركردن دەگوازرێنەوە. . ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لەلوبنانەوە ئاشكرای كردووە، نەخۆشخانەی ڕەسوڵ ئەعزەم لەباشوری بەیروت كراوەتە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی نهێنی بۆ چارەسەركردنی گەورە بەرپرسانی ئێرانی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گواستنەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ دەرەوەی وڵات بەنهێنی بەشێكە لەپلانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ شاردنەوەی ژمارەی توشبووان و مردووان بەهۆی كۆرۆناوە. . ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، نەخۆشخانەكەی ڕەسوڵ ئەعزەم لەلایەن حزبوڵای لوبنانیەوە پاڵپشتی مادی دەكرێت. . لۆمۆندی فەرەنسی ڕوونیكردووەتەوە، بەهاریكاری حزبوڵای لوبنانی بەرپرسانی باڵای ئێران كە توشی ڤایرۆسەكە بوون بەرەو لوبنان بەڕێگای ئاسمانی ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە و لەبەیروتیش باشتر لەتاران مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت. . لەئێستادا دوای چین هەریەكە لە ئێتاڵیا و ئێران بوونەتە سەرچاوەی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجیهاندا و ئێرانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی بەرپرسانی باڵای توشی ڤایرۆسەكە بوون. .