کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه بڵاوكرده‌وه كه له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه. . سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد "تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی چاكبوونه‌وه‌ی 15 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له شاره‌كانی عێراق سه‌لماندووه". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چاكبووه‌كان 11 حاڵه‌تیان له به‌غدا ( 7یان له‌ناوچه‌ی كه‌رخ و 4یان له ناوچه‌ی ره‌سافه) و چوارتوشبووی تریش له شاری كه‌ركوك چاكبوونه‌ته‌وه. . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئه‌وانه‌ی تریش كه له كهرهنتینهكاندان چاره‌سه‌ریی پێویستیان ده‌درێتێ و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان". .