کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ند گرته‌یه‌كی ساتی هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له شاری به‌غدا به موشه‌كی كاتیۆشا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و به‌ریتانی كوژران و بریندار بوون. . شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 10 موشه‌كی جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه كراوه . . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌پاش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه له‌ناوچه‌ی راشدیه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و بارههڵگرهیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه له‌سه‌ریه‌وه موشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی كردووه. . له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد و داوایان كرد لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت و تاوانباران سزا بدرێن. . https://www.facebook.com/nasnews.NAS2/videos/556139775008423/