گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری زیانە ماددییەكانی باران بارین و لافاو لەئیدارەی گەرمیان راگەیەندرا

2019.04.04 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری زیانە ماددییەكانی باران بارین و لافاو لەئیدارەی گەرمیان راگەیەندرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

ئاماری زیانە مادییەكانی ئەو باران بارین و لافاوە ئاشكرا كرا كە چەند رۆژێك بوو سنوری ئیدارەی گەرمیانی گرتبۆوە و بەپێی ئامارەكە زیانێكی زۆر بەر زەوی و زاری هاوڵاتیان كەوتووە.

بێستون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری كاروباری مرۆیی ئیدارەی گەرمیان، تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بەپێی راپۆرتی لیژنەی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكانی تایبەت بە ڕێگاوبانەكان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نزیكەی 24 ملیار دینار زیان بەر رێگاو پردو ئاوبەرەی سەر رێگاكان كەوتووە".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی ئیدارەی گەرمیان بەشێكی زۆری ڕێگا و بانەكانی گەرمیان زۆر كۆنن و ماوەیەكی زۆرە نۆژەن نەكراونەتەوە و هەروەها ئەو ڕێگاوبان و پردانە بەشێوەیەك دروستنەكراوە كە بەرگەی ئەو باران و لافاوە زۆرە بگرێت، چونكە باران و لافاوی وا لە هەرێم زۆر كەمە.

وتیشی "زیانێكی زۆر بەر زەوی و زار و موڵكی هاوڵاتیان كەوتووە، بەڵام تا ئێستا بە دیاریكراوی نەخەمڵێندراوە كە بڕی زیانەكە چەندە".

بەڕێوەبەری كاروباری مرۆیی ئیدارەی گەرمیان رەتیكردەوە تا ئێستا هیچ پلانێك هەبێت بۆ چاكردنەوەی ڕێگاوبانەكان و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیان.


لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی بەردەوامی باران بارین و دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، زیان بە ماڵ و موڵكی هاوڵاتییان گەیشت و ڕێگای نێوان چەند شارێكیش داخران.