گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێیانوابووە خواردنەوە کهولییەکان لە کۆرۆنا دەیانپارێزێت

بەهۆی بەکارهێنانی خواردنەوەی کهولی ساختەوە دەیان کەس لە ئێران بوونەتە قوربانی

2020.03.11 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی بەکارهێنانی خواردنەوەی کهولی ساختەوە دەیان کەس لە ئێران بوونەتە قوربانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی خواردنەوەی کهولی ساختەکراو دەیان کەس لەئێران گیانیانلەدەستداو و ژەهراوی بوون. . بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە ناوەوە و دەرەوه‌ی ئێران بڵاوکراوەتەوە، 12 کەس لە پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران بەهۆی بەکارهێنانی خواردنەوەی کهولی ساختەوە گیانیانلەدەستداوە و 40 کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. . ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانەی کە بوونەتە قوربانی ئەو خواردنەوە کهولییە ساختەکراوە پێیانوابووە بە خواردنەوەی خواردنەوه‌ کهولییەکان پارێزراو دەبن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. . ئەمە لەکاتیکدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە شارەکانی کەرج ، ئەهواز و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووکەس بە هۆی بەکارهێنانی خواردنەوەی کهولی ساختەوە گیانیانلەدەستداو 53کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. . ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران هەشت هەزارکەسی تێپەڕاندوە و سەدان کەسیش گیانیانلەدەستداوە، لە ئێستاشدا لەئیڕان وابڵاوبووەتەوە کە بەخواردنەوەی کهول مرۆڤ پارێزراو دەبێت لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. .