گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى: ڤايرۆسى كۆرۆنا بوە بە پەتایه‌كی جیهانی

2020.03.11 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى: ڤايرۆسى كۆرۆنا بوە بە پەتایه‌كی جیهانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-    ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى دانينا بەوەدا كە ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 بوە بە پەتايەكى جيهانى. . لەو بارەيەوە تيدروس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەرى گشتى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە كۆنفرانسێكى ڕۆژنامەوانيدا وتى: لە ڕۆژانى داهاتوو و چەند هەفتەى داهاتوودا پێشبينى ئەوە دەكەين كە ژمارەى توشبوان و مردوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا زياد بكات. . ئاماژەى بەوەشدا، هەروەها ژمارەى ئەو وڵاتانەى ڤايرۆسەكەى تێدا بڵاودەبێتەوە لەزيادبوندان و ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بەردەوام بەدواداچون بۆ ئەو پەتايە دەكات. . ئەميندارى گشتى ڕێكخراوەكە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەست بە دودڵى  و نيگەرانى ئەكەين بەهۆى ئاستى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بۆيە بەپێى بەدواداچونەكان دەتوانين بڵێين كە ڤايرۆسى كۆرۆنا پەتايەكى جيهانيە. .