گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدى زنجيرەيەك ڕێوشوێنى تايبەت بەدابەزينى نرخى نەوت دەركرد

2020.03.11 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدى زنجيرەيەك ڕێوشوێنى تايبەت بەدابەزينى نرخى نەوت دەركرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- عادل عەبدولمەهدى سەرۆكوه‌زیرانی كاربەڕێكەرى حكومەتى عێراق چەند ڕێوشوێنێكى تايبەت بە دابەزينى نرخى نەوتى خاو و كاريگەريە سلبيەكانى دەركرد. . نوسينگەى ڕاگەياندنى عادل عادل عەبدولمەهدى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاويكردەوە، ناوبراو سەرۆكايەتى دانيشتنێكى ئەنجومەنى وەزيرانى كردوە كە تايبەت بوە بە گفتوگۆكردن سەبارەت بە بودجەى گشتى و كاريگەریيەكانى دابەزينى نرخى نەوتى خاو لەجيهاندا و بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا. . ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها كۆبونەوەكە بۆ دياريكردنى بارودۆخى ئابورى ئێستا و چۆنێتى كەمكردنەوەى قورساييەكانى سەر بودجە و چالاككردنى جوڵەى ئابورى بوەو دواتر سەرۆك وەزيرانى كاربەڕێكەر زنجيرەيەك ڕێوشوێنى دياريى كردوە بۆ كەمكردنەوەى گاريگەریيەكان لەسەر ئابورى و هاووڵاتيان. . بەپێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، عادل عەبدولمەهدى متمانەى بەوە هەبوە كە عێراق بەرەنگاریيەكان تێپەڕێنێت، ئەوەش لەسەر بنچينەى سەركەوتنى ئابورى و تەندروستى. . لەكۆبونەوەكەدا هەريەكە لە وەزيرانى دارايى، نەوت، پلاندانان، پارێزگارى بانكى ناوەندى و ژمارەيەك لە بریكاری وەزير و ڕاوێژكارەكان و شارەزا ئابوريەكان بەشدار بوون. .