کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌داته خاوه‌ن ئارایشتگاكان كه كارمه‌ند نه‌نێرن بۆ ماڵان و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ وهرردهگیرێتهوه. . د.محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو ئارایشتگاکان لەئێستا داخراوان". . وتیشی "هەر خاوەن ئارایشتگایەک پابەند نەبێت بەو بڕیارە و بەهەر جۆرێک سەرپێچی بکات وەک ناردنی کارمەند بۆ ماڵان ئەوا مۆڵەتەکەی ڵێ دەسەندرێتەوە و شوێنەکەی بەیەکجاری دادەخرێت". . بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند رێكارێكی گرتووه‌ته به‌ر كه یه‌كێكیان بریتیی بوو له داخستنی ئارایشتگاكان. .