گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن ماکرۆن خۆى لە کۆرۆنا دەپارێزێت؟

2020.03.11 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن ماکرۆن خۆى لە کۆرۆنا دەپارێزێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نزیکەى 10 ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتى سەردانیکردنى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى پاریس، ئیمانویل ماکرۆنى سەرۆکى فەڕەنسا سڵى نەکردەوە لە تەوقەکردن لەگەڵ ئەندامانى تیمى پزیشکى نەخۆشخانەکە، بەڵام کاتێک سەردانى یەکێک لە بەشەکانى فریاکەوتنى کرد، خۆى پاراست لە تەوقەکردن و دەستى لە گیرفانى نەهێنایە دەرەوە. . وەک هەر هاوڵاتییەکى دیکەى فەڕەنسا، ماکرۆن شێوازى مامەڵە و هەڵسوکەوتى خۆى گۆریوە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بەشێوەیەکى بەربڵاو وڵاتەکەى گرتووەتەوە و لە رێگەى ئینتەرنێتەوە بەشداریکرد لە کۆبوونەوەى نائاسایی لوتکەى ئەوروپا. . لاى خۆشیەوە، کۆشى سەرۆکایەتى فەڕەنسا چەندین رێوشوینى خۆپارێزى گرتووەتە بەر بۆ پاراستنى ماکرۆن. . یەکێک لە رێوشوێنەکان تایبەتە بە پاکژکردنەوەى هەموو شتێک کە سەرۆک دەستى لێدەدات، وەکو پێنوس و دەفتەر، بۆ ماوەى چەند جارێک لە رۆژێکدا. . رێوشوێنێکى دیکە تایبەتە بە رێگرى لە هەر کۆبوونەوەیەک لە نوسینگە تایبەتییەکەى سەرۆک، کەمکردنەوەى کارنامەى رۆژانەى سەرۆک و هەڵپەساردنى سەردانە گشتییەکان بۆ کۆشکى سەرۆکایەتى.