گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جوتیارانی ناوچەكە ناڕازین

لە نەجەف گۆڕستانێكی تایبەت بە مردووانی كۆرۆنا دروستدەكرێت

2020.03.11 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
لە نەجەف گۆڕستانێكی تایبەت بە مردووانی كۆرۆنا دروستدەكرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆكی شارەوانی نەجەف ڕایگەیاند، گۆڕستانێكی تایبەت بۆ مردووانی تایبەت بەكۆرۆنا لە بیایانەكانی سەر بەشارەكەیان دروستدەكەن، ژمارەیەك لەجوتیارانی ناوچەكەش ناڕازین. . لەیس عەبادی سەرۆكی شارەوانی نەجەف ڕایگەیاند، لەگەڵ تیمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەشارەكەیاندا كۆوبونەتەوە و پێشیناری دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبەتیان بۆ مردووانی كۆرۆنا كردووە و تیمەكەش بەو پێشنیارە ڕەزامەند بوون. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، شارەوانی نەجەف پارچە زەوییەكی لە بیابانێكی سەر بەشارەكە تەرخانكردووە و مردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بەجێبەجێ كردنی سەرجەم مەرجە تەندروستیەكان تێیدا بەخاكدەسپێردرێت. . ئەوەش لەكاتێكدایە ، دوێنێ جوتیارەكانی شارۆچكەی زوبێری سەر بەشاری بەسڕە ڕەخنەیان لەدەسەڵاتدارانی ناوچەكەیان گرت كە چەند مردوویەكیان لەزەوییە كشتوكاڵیەكانیاندا بەخاكسپاردووە. . جوتیارەكانی شارۆچكەكە باسیان لەوەش كرد، لەكاتی بەخاكسپاردنی سێ تەرم بەهۆی كۆرۆناوە لەگۆڕستانی عەسكەری كۆن و دوای كارەكەیان لەلایەن تیمە تەندروسیتەكەوە جل و بەرگەكانیان فڕێدراوە لەو زەوییانەدا و ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی زیاتری لەلادروست كردوون.