گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا هەڕەشە لە هۆڵیود دەکات و فیلمەکەى جیمس بۆندیش یەکەم قوربانییە

2020.03.11 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا هەڕەشە لە هۆڵیود دەکات و فیلمەکەى جیمس بۆندیش یەکەم قوربانییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆمپانیاکانى بوارى بەرهەمهێنانى فیلمى سینەمایی بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە نمایشکردنى فیلمەکانیان لە سینەماکان، جگە لە فیلمە نوێیەکەى جەیمس بۆند بەناوى "هیچ کاتێک نیە بۆ مردن" کە نمایشکردنى بۆ مانگ داهاتوو دواخراوە. . کۆمپانیاکان بەچڕى چاودێرى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکەن و کارەکانیان ڕێکدەخەن، لەکاتێکدا ڤایرۆسەکە بەخێرایی بەجیهاندا بڵاودەبێتەوە. . بڕیارە وەرزى نوێی سینەمایی قەرەباڵغ لە مانگ پێنجدا دەستپێبکات، بە نمایشکردنى فیلمى "بلاک ویدو"، بەڵام ئەگەر کۆرۆنا خەڵک لە ماڵەکانیان بهێڵێتەوە و ببێتەهۆى داخستنى سینەماکان، داهاتى فیلمەکان هەڕەشەى دەکەوێتەسەر، لە وەرزێکدا کە بەوەرزى زۆرترین قازانجى هۆڵیود ناسراوە، بەتایبەت کە سینەماکان لە سەرتاسەرى چین و ئیتالیا و بەشێک لە فەڕەنسا دەرگاکانیان داخستووە. . جیف جولدشتاین، بەرپرسى دابەشکردنى ناوچەیی لە کۆمپانیاى وانر برازرز بۆ بەرهەمهێنانى سینەمایی دەڵێت، "بارودۆخى ئێستا، دۆخى کۆمپانیاکانى خستووەتە بارێکى نەگونجاوەوە". . وتیشىن ئەوان خستنەڕووى فیلمەکانیان دوانەخستووە، بەڵام ئامادەن هەموو بارودۆخێک لەبەرچاو بگرن و بڕیارى دیکە بدەن و چاودێرى ئەوە دەکەن کە بارودۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات. . لاى خۆیەوە، یەکێتى نیشتیمانى سینەما ڕایگەیاند، نمایشکردنى فیلمەکان تا ئێستاش لەروى تەندروستییەوە کێشەیان نییە لە زۆربەى ناوچەکان.